به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : نمایشی به تەنیا ژنێک هەتا 1 مانگی خەرمانان بۆ ماوەی 10 رۆژ لە کاتژمێری 20:00 له شوێنی ئامفی تیاتری ئیدارەی فەرهەنگ و ئێرشادی ئیسلامی مەهاباد دەچێته سەر شانۆ.
موحسێن زیایی نووسەر و دەرهێنەری ئەم شانۆیه له وتوێژێک لە گەڵ هەواڵنێری کوردپرێس وتی: نمایشی شانۆی "به تەنیا ژنێک" کارێکه له گرووپی شانۆی ڕوانگه که ماوەی 2 ساڵ له چالاکییەکانی تێدەپەڕێت.
زیایی وتی: چیرۆک و چوارچێوەی نمایشی "به تەنیا ژنێک" له ڕاستیدا ئیلهامی وەرگرتووه له شانۆنامەیەکی ئەورووپایی له فڕانک لۆرنێزۆ لۆکاس له ژێر ناوی (جۆرێک دادپەروەری) که له لایەن خۆمەوه نووسراوەتەوه و دەشێ بگوترێ زیاد کردن و کەم کردنەوەی و خۆماڵیکردنەوەی فەزای چیرۆکی شانۆنامە نوێکە له بەردەستدایه.
ناوبراو زیادی کرد: چیرۆکی شانۆنامەکه هێرشی تەکفیرییەکانه بۆ سەر گوندێکی کوردنشین، هەڵبەت لەم شانۆیەدا جوگرافیای ڕاستەقینەی گوندەکه زۆر گرینگ نییه و دەکرێ گوندێکی کوردنشین له عێراق یان لە سووریا بێت.
زیایی زیادی کرد: شانۆکه له درێژەدا، چیرۆکی ژیانی دوو ژن و منداڵێک له ڕەوتی ئەم هێرش و بەسەرهاتانەدا دەگێڕێتەوه.
ناوبراو ڕایگەیاند: ئەم شانۆیه به گوێرەی بەرنامە وا بڕیار درابوو که بۆ ماوەی 10 رۆژ بچێته سەر شانۆ بەڵام به هۆی کەمکاری یەکێک لەو ئۆڕگانانەی وا بڕیار بوو جیهازات و ئامێری نمایشمان بداتێ، بەڕێوەچوونی ئەم شانۆیە کێشەی تێکەوت و هیوادارین کەرەسەی پێویست بۆ بەردەوامبوونی نمایشی ئەم شانۆیە تا کۆتایی کاتی دیارکراو تەیار بکرێت و لە بەردەستدا بێت.....
کۆتایی کورتە نامە/310